دەست ناپارێزن

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەت: رۆژ هەبووە سێ جار سەردانى یەک کارگەمان کردووە

964+

ژووری هەواڵ

لە چوارقوڕنە نزیکەی یەک تۆن خورمای خراپبوو، کە کرم لێیداوە و شیاوی خواردن نییە، دەستیبەسەردا گیرا، دوو کارگەی شیرینیش داخران، سەرۆکى لیژنەکەش دەڵێت، لە رەمەزاندا چالاکترین و رۆژ هەبووە سێ جار سەردانى یەک کارگەمان کردووە.

کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتی قەزای رانیە بە 964ـی وت،”دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ، لیژنەکەمان لە سەنتەرى قەزاى رانیە و چوار قوڕنە دوو کارگەى شیرین دوستکردنمان داخست و کارگەیەکیش رێنمایى پێدرا”.

بە وتەى کارزان سلێمان، کارگەکان پابەندى رێنماییە تەندروستییەکان نەبوون و پێشتریش ئاگادار کرابوونەتەوە.

لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامییەتى رانیە لە رەمەزاندا دەست ناپارێزن، وەک ئەوەى سەرۆکى لیژنەکە بە 964ى وت،”رۆژ هەبووە بۆ چاودێریکردن سێ جار سەردانى یەک کارگەمان کردووە”.

هەر ئەمڕۆ لە ناو بازاڕى شارۆچکەى چوارقوڕنە، لیژنەکان دەستیان بەسەر نزیکەى 500 کیلۆ خورمادا گرت کە شیاو نەبوون بۆ خواردن، خورماکان لەناو کیسی نایلۆندان و هیچ رێکەوت و لۆگۆیەکیان پێوە نەبووە.

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەس...

لە رانیە نزیکەی 350 کیلۆ خورما و شیرینی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا