"سه‌ركه‌وتوو بووه"
له هه‌ولێر به‌دواداچوون بۆ چاندنى گه‌نمه خۆماڵییه‌كه ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و گه‌نمه خۆماڵییه‌ى ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه له سنوورى هه‌ولێر چێندراوه، باڵاى كردووه و توێژینه‌وه‌ى كشتوكاڵیش ده‌ڵێت “سه‌ركه‌وتووه بووه”.
شه‌ش جۆر گه‌نمى خۆماڵى كه بریتین له ته‌رزه گه‌نمه‌كانى هه‌ولێر 2، 3، 4، 8 و كۆیه 4 و 18، به‌سه‌ر جوتیارانیان دابه‌شكردووه له‌سنوورى هه‌ولێر چێنراون.
عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌حمود ساڵح به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر به 964ـى وت، له‌گه‌ڵ چه‌ند تیمێك سه‌ردانى ئه‌و جوتیارانه‌یان كردووه كه گه‌نمه‌كه‌یان چاندووه.
له دوێنێوه تیمه‌كانی تەکنیکی بەرووبوومی رووەکی، پاراستنی رووەکی و خاک و تاقیگەکان له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویانه‌ن كه به گه‌نمه خۆماڵییه‌كه چێندراوه و دواى پشكنین بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه گه‌نمه خۆماڵییه‌كه لای جوتیاران بەتایبەتی لە رووی بەرگەگرتنیان لەگەل کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، گونجاو و په‌سه‌نده.
وتیشی “ئه‌و گه‌نمه خۆماڵییه‌ى چێندراوه به‌راورد به گه‌نمى هاورده‌كراو به‌ئاستێكی زۆرباش سه‌ركه‌وتوو بووه”.
له ده‌شته‌كانى به‌ڕانه‌تى، كۆیه، بیتوێن، هه‌ریر، دیبه‌گه و مه‌لاقه‌ره، گه‌نمه خۆماڵییه‌كه‌ى توێژنه‌وه‌ى هه‌ولێر چێندراوه‌و ژماره‌ى ئه‌و جوتیارانه‌ى ئه‌و گه‌نمه‌یان پێدراوه بۆ چاندن 78 كه‌سن.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى توێژینه‌وه‌ى كشتو‌كاڵى هه‌ولێر، چه‌ند جۆرێك له‌و گه‌نمانه‌یان زیاتر له 12 ساڵ توێژینه‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه ئینجا دابه‌شی سه‌ر جوتیارانیان كردووه.