بۆ نان كڕین چووبوو
ئه‌و هاوڵاتییه‌ى كۆیه له پارشێو كه‌وتبووه ناو مه‌نهۆڵ ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شه‌وى رابردوو له‌كاتى پارشێو، هاوڵاتییه‌كی قه‌زاى كۆیه ده‌كه‌وێته ناو یه‌كێك له مه‌نهۆڵه‌كان و تا سهرلهبهیانییهكهى كه‌س پێی نازانێت.
هاوڵاتییه‌كه بۆ نان كڕین له یه‌كێك لهنانهواخهكان بووه‌و له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ماڵه‌وه له‌شه‌قامى ئیسكان تووشی ئه‌م رووداوه ده‌بێت.
نه‌شئه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی فریاكه‌وتنى نه‌خۆشخانه‌ى كۆیه به 964ـى وت، كاتژمێر 4:15 ده‌قیقه‌ى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هاوڵاتییه‌كیان هێناوه‌ته نه‌خۆشخانه كه حاڵه‌تى به‌ربوونه‌وه‌ى هه‌بووه.
وتیشی “هاوڵاتییه‌كه ناوى سه‌باح محه‌مه‌د بووه و دواى چاره‌سه‌رى خێرا ره‌وانه‌ى هه‌ولێریان كردووه بۆ زیاتر چاره‌سه‌ر كردن”.