سێ یاریزانی گرنگ یاریی ناكه‌ن
هه‌ولێر له به‌غدا چاوی له قۆناغی هه‌شته
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له قۆناغی 16ی جامی عێراقدا له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه، براوه‌ی یارییه‌كه ده‌گاته قۆناغی هه‌شت.
یارییه‌كه كاتژمێر 2:30ی دوای نیوه‌ڕۆ له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی “یاریگه‌ی كه‌رخ” ده‌كرێت.
ئه‌مه له كاتێكدا شه‌وی رابردوو چوار یاری له جامی عێراق له یه‌ك كات و كاتژمێر 9:30 به‌ڕێوه‌چوون.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی وت، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریگه‌ی كه‌رخ بلاجكتۆر و رووناككه‌ره‌وه‌ی نییه، بۆیه یارییه‌كه به رۆژ ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده مانگی ره‌مه‌زانه و بۆ یاریزانان زه‌حمه‌ته.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یاریی ئه‌مڕۆ بەهۆی پێکانەوه له هەریەكه لە یاریزانان محەمەد قاسم، ئاکام هاشم، رەوا یوسف بێبەش دەبێت، كه هه‌رسێ یاریزان بۆ پێكهاته‌ی هه‌ولێر زۆر گرنگ و پێویستن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ یارییه‌كی دیكه‌ش له قۆناغی 16ی جامی عێراق له نێوان مینا و حدوود به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
شه‌وی رابردووش یانه‌ی زاخۆ به لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان به یانه‌ی شوڕته دۆڕا و له ركابه‌رییه‌كانی جامی عێراق چووه ده‌ره‌وه.
تا ئێستا یانه‌كانی “نه‌ورۆز، زه‌وڕا، شوڕته، جه‌وییه، نه‌فت، نه‌فتی میسان” گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی هه‌شت.