ئەم بەیانییە

دیمەنی چۆڵی شەقامەكانی هەولێر بەهۆی رەمەزان و پشوو ببینە

964+
ئه‌حمه‌د شه‌مزین

ئه‌م به‌یانییه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشووی فه‌رمی بوو، هه‌روه‌ها رۆژانی مانگی ره‌مه‌زانیشه‌، زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر چۆڵ بوون.

به‌هۆی كه‌شی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌كی سروشتی هاوڵاتیان دره‌نگ ده‌خه‌ون، بۆیه‌ كه‌ رۆژێكیش پشوو بێت و ده‌وام نه‌بێت، ئیتر خه‌وی به‌یانیان خۆشه‌ و خه‌ڵك تا دره‌نگ هه‌ڵناستن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ رۆژانی دیكه‌، كه‌ ده‌وام هه‌یه‌، شه‌قامه‌كان زۆر قه‌ره‌به‌ڵغن و هاتوچۆ زه‌حمه‌ته‌.

كامێرای 964 دیمه‌نی شه‌قامه‌كانی شه‌ست مه‌تری، 100 مه‌تری و 120 مه‌تری گرتووه‌، كه‌ چۆڵن و زۆر به‌ كه‌می جوڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەو قوتابخانانەی درەنگ دەستیان بە دەوام کردووە پشووی ب...

ئەو قوتابخانانەی درەنگ دەستیان بە دەوام کردووە پشووی بەهارەیان نییە