سەبەتەی خۆراکیان پێداون

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان هاوکاری 32 خێزانی کەمدەرامەت دەکەن

964+

ژووری هەواڵ

کارمەندانی هاتوچۆی دەربەندیخان لە سێیەم رۆژی مانگی رەمەزاندا، هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی هاوکاریان ئەنجامداوە و بڕێک پارەیان کۆکردووەتەوە تا هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکانی قەزاکەی پێبکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.3.2024، هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، سەرەڕای ئەرکەکانی خۆمان ماوەی چەندین ساڵە بەبێ وەستان هاوکاریەکانمان بەردەوامە، ئەمڕۆش بڕی یەک ملیۆن و 400 هەزار دینار لەلایەن بەشێک لە ئەفسەر کارمەندەکانیان کۆکراوەتەوە و بەو پارەیە سەبەتەی خۆراک دابینکراوە بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هاتوچۆی دەربەندیخان، ئەو پارەیە دراوە بە 32 سەبەتەی خۆراک و بۆ هەر خێزانێک بڕی 43 هەزار و 500 دینار خەرجکراوە.

سەبەتەکانی خۆراک پێکهاتوون لە مریشکی فرێش و برنجی دەنک درێژ، کارمەندەکان بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەیاندوویانەتە ماڵە هەژارەکان.

964 بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر کۆکردنەوەی ئەو هاوکاریانە و بەردەوامیدانیان پەیوەندی بە بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخانەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە.

کەرتی تەندروستی لە دەربەندیخان بەتەواوی پەراوێز خراوە

کەرتی تەندروستی لە دەربەندیخان بەتەواوی پەراوێز خراوە