"بۆ رێگریە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی حکومی"

لەکەرکوک نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ دوو هێندە بەرزکرایەوە

964+
کاروان ساڵحی – کرکوک

حکومەتی عێراق بۆئەوەی رێگری بکات لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکانی حکومەت لەلایەن بەڕێوەبەرو فەرمانبەران بۆ کاری تایبەتی خۆیان، نرخی یەک لیتر بەنزینی بۆ دوو هێندە بەرزکردەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، هەشت رۆژ جارێک هەر ئۆتۆمبێلێکی فەرمانگە حکومییەکان بۆی هەبوو 50 لیتر بەنزین بە نرخی 450 دینار وەربگرێت، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک لیتر بەرزکراوەتەوە بۆ 950 دینار.

سەرچاوەکە وتیشی، بڕیارەکە بۆ سەرتاسەری عێراقە ئەمڕۆ چوار شەممە لە کەرکوک و موسڵ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئەگەرچی لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکە رووننەکراوەتەوە بەچ هۆکارێکە، بەڵام ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: ئەوەی ئێمە بزانین زیاتر بۆ رێگری کردنە لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی فەرمانگە حکومییەکان بۆ کاری تایبەت لە دوای دەوامی ئاسایی، بەڵام بڕیارەکە ئۆتۆمبێلی ئەمبۆڵانسی سەر بە فەرمانگەی تەندروستی ناگرێتەوە.

بەرێوەبەری یەکێک لە فەرمانگە حکومییەکانی کەرکوک نەیویست ئاماژە بە ناوەکەی بکرێت بە 964ـی وت، “ئەمرۆ بەو بڕیارەم زانیوە، دوای ئەوەی زانیم نرخەکەی هێندە گران کراوە ناچار لەسەر شەقامەکان بە 650 دينار کڕیم”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە دوزخورماتوو 40 رۆژ بوو بەنزینخانەیەکی حکومی بەنزینی ...

لە دوزخورماتوو 40 رۆژ بوو بەنزینخانەیەکی حکومی بەنزینی دیارنەدەما