دوو یاریی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌

ئه‌مشه‌و قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ كۆتایی دێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ یارییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و دوو یاری له‌ كاتژمێر 11:00 به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ن.

یانه‌ی بۆروسیا دۆرتموندی ئه‌ڵمانی له‌ یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئایندهۆڤنی هۆڵه‌ندی ده‌بێته‌وه‌.

یاریی چوون به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هات و ئه‌مشه‌و دۆرتموند له‌ ناو یاریگه‌ و هانده‌رانی رووبه‌ڕووی تیپه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ و چاوی له‌وه‌یه‌ بگاته‌ قۆناغی هه‌شت.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌شدا هه‌ردوو یانه‌ی ئاتلێتیكۆ مه‌درید و ئینته‌رمیلان له‌ ئیسپانیا یاریی ده‌كه‌ن.

له‌ یاریی چووندا ئینته‌رمیلان به‌ گۆڵێك بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، بۆیه‌ ئه‌مشه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ زۆر قورس ده‌بێت و ئاتلێتیكۆ مه‌درید پێویستی به‌ دوو گۆڵه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ قۆناغی داهاتوو.

به‌ ته‌واوبوونی ئه‌م دوو یارییه‌، قۆناغی 16 كۆتایی دێت و تا ئێستا یانه‌كانی “ریال مه‌درید، پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر سیتی، ئارسیناڵ، بارسێلۆنا و بایرن میونشن” گه‌یشتوونه‌ته‌ قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.

رۆژی هه‌ینیی داهاتووش تیروپشكی قۆناغی هه‌شت راده‌كێشرێت و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت یاریی زۆر به‌هێز بكه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مشه‌و دوو تیپ له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌كرێن

ئه‌مشه‌و دوو تیپ له‌ چامپیۆنزلیگ ده‌رده‌كرێن