مووچە یەکێکیانە

ئەمڕۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆ سێ مەبەست کۆدەبێتەوە

964+

وریا فەتاح

ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تێیدا تاوتوێى رێکارەکانى وەزارەتى دارایى دەکات سەبارەت بە موچەى فەرمانبەران.

بەپێى راگەیەندراوى فەرمانگەى میدیا و زانیارى، لە بڕگەى سێیەمى کۆبوونەوەکەدا هەنگاو و رێکارەکانی ئەم دواییەی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم، سەبارەت بە موچەی موچەخۆران، لەبەر رۆشنایی دواپێشهات و گۆڕانکارییەکان گفتوگۆى لەبارەوە دەکرێت.

لە بڕگەیەکى دیکەدا، راپۆرتی دەستەی دەستپاکی دەخرێتە روو کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی ستراتیجی نیشتمانیی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.

بڕگەى یەکەمى کۆبوونەوەکەش تایبەت دەبێت بە پوختەى سەردانى فەرمى شاندى حکومەتى هەرێم بۆ ئەمەریکا و ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کۆشکی سپی، کۆنگرێس، وەزارەتی دەرەوە، پنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، دەخرێتە روو.

بۆیلەر ئاگرى بەردایە بیناى ئەنجومەنى وەزیران

بۆیلەر ئاگرى بەردایە بیناى ئەنجومەنى وەزیران