کاپتنەکەى بارسا لە کاتى ئاهەنگگێران
گەیشتنە قۆناغى 8
بارسا زەنگى مەترسى لێدا و ئارسناڵ بە زەحمەت بردییەوە
964+
وریا فەتاح
لەیارییهكانی گهڕانهوهی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگی ئهوروپا، ئارسناڵ و بارسێلۆنا بردیانەوە و گەیشتنە قۆناغى هەشت.
بارسا لە بەرامبەر هاندەرانى، ناپۆلى تێکشکاند و بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنى تۆمارکرد، بەوەش بە ئاسانى خۆى گەیاندە یارییەکانى قۆناغى هەشت تیپى.
ئارسیناڵیش له یاریی چووندا به گۆڵێكی بێ بهرامبهر دۆرابو، بۆیه ئهمشهو پێویستی به بردنهوهیه بوو و توانى لە خولەکى 41 لە رێگەى ترۆساردەوە گۆڵى بردنەوە تۆمار بکات، بە لەبەرچاوگرتنى ئەنجامى هەردوو یارییەکە، یەکلایى کردنەوەى ئەنجامەکە پێویستى بە کاتى زیادکرا بوو، بەڵام لەوەشدا یارییەکە بە یەکسانى کۆتایى هات و چارەنوسى یارییەکە درایە دەستى لێدانە سزاکان.
لە لێدانە سزاکاندا، ئارسناڵ بردنەوەى تۆمارکرد و گەیشتە قۆناغى داهاتوو.