لۆگۆی بایرن میونشن
به‌بێ جه‌ماوه‌ر یاریی ده‌كات
بایرن میونشن له چامپیۆنزلیگ سزادرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بایرن میونشن بڕیاری دا تانە لە بڕیاره‌كه‌ی یوێفا نەدات، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌كه به ئه‌نجامدانی یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ به‌بێ جه‌ماوه‌ر سزادرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی یانەی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی باڤارییەکە، یانه‌كه دەبێت یاریی گەڕانەوەی قۆناغی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ بەبێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام بدات.
یانەکە رایگه‌یاند بڕیارەکەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وروپا “یوێفا” قبوڵ ده‌كه‌ن و تانه‌ش ناگرن، دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه له یاریی به‌رامبه‌ر لازیۆ هه‌فته‌ی رابردوو یارییه ئاگرینییه‌كانیان خسته ناو یاریگه.
کریستیان درێسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن دەڵێت: دەبێت ئەم سزایە قبوڵ بکەین، هانده‌رانمان نەک هەر یارییە ئاگرینەکانیان هه‌ڵكردبوو، بەڵکو بە ئەنقەست فڕیاندایه ناو یاریگه‌ش، ئەمەش راستەوخۆ مه‌ترسی له‌سه‌ر یاریزانان دروست كرد، ئەمەش پێشێلکارییەکی روون بوو.
بایرن میونشن پێشتر به هه‌مان هۆكاره‌كه‌وه سزا درا، دوای ئه‌وه‌ی هانده‌رانی یانه‌كه له یاریی به‌رامبه‌ر كۆپنهاگن یارییه ئاگرینه‌كانیان به‌كارهێنا، به‌ڵام سزاكه به جێبه‌جێنه‌كراوی هێڵدرایه‌وه.