ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی “داواكراوێكی داعش”ی راگەیاند

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپه‌راسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی، رایگه‌یاند بە هەماهەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق توانیویانه‌ كه‌سێك به‌ تۆمه‌تی “تیرۆر” لە سنووری گوندی چیمەنی پارێزگای کەرکوک دەستگیر بکەن.
ده‌ستگیركردنه‌كه‌ له‌ رۆژی چواری ئه‌م مانگه‌ بووه‌، به‌ڵام ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم ئه‌مڕۆ ئاشكرای كرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم – سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12.3.2024 رایگه‌یاند، “لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری دەزگا ئەمنییەکانی عێراق و دەزگای ئاسایش، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپه‌راسێونەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، توانیان شوێنی خۆحەشاردانی داواکراوێکی داعش بدۆزنەوە و چاودێری بکەن بە ناوی (ج م ج) كه‌ بە رەگەز عەرەبه‌ و پلەی سەربازی هەبووە لە ناو رێکخراوی داعش، لە رێگەی وڵاتی سوریاوە هاتووه‌تە عێراق، بە بڕیاری دادوەر توانرا لە رۆژی 4.3.2024 دەستگیر بکرێت”.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌، ئێستا داواکراو بە ماددەی (4) تیرۆر دەستگیر کراوە و کەیسەکەی رادەستی یاسا کراوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم: پێنج گروپ و تاقمی سەر بە داعشمان ...

دەزگای ئاسایشی هەرێم: پێنج گروپ و تاقمی سەر بە داعشمان دەستگیر کرد