پشکنین بۆ ژینگەکەی دەکرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق 30 هەزار نەمام دەداتە هەڵەبجە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی ژینگەی عێراق بڕیاریداوە 30 هەزار نەمام وەکو دیاری دابینبکات بۆ هەڵەبجە، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، پشکنین بۆ پاشماوەی چەکی کیمیاوی و کاریگەرییەکانی لەسەر پارێزگاکە دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.3.2024، چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە 964ـی راگەیاند، لەدوای داوایەکی ئەوان بۆ پەرەپێدان بە ژینگەی هەڵەبجە، وەزیری ژینگەی عێراق رەزامەندی داوە بە دابینکردنی 30 هەزار نەمام بۆ پارێزگاکە.

“ئەو نەمامانەی داوامانکردووە گونجاون لەگەڵ ژینگەی هەڵەبجە و پێکدێن لە توو، زەیتوون ئەرخەوان و سنەوبەر و چەند جۆرێکی دیکە”، چرۆ حەمە شەریف وای وت.

وەزارەتەکەی عێراق بڕیاریشیداوە لە رێگەی لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە پشکنین بۆ خاک و ئاوهەوای هەڵەبجە و پاشماوەی هێرشە کیمیاوییەکەی ساڵی 1988 بکات و لە کاریگەرییەکانی بۆسەر پارێزگاکە بکۆڵێتەوە.

چرۆ حەمەشەریف دەشڵێت، داوایانکردووە ناوچە سنوورییەکانی هەڵەبجە لە مین پاکبکرێنەوە، “چونکە بەهۆی تەقینەوەی مین هاوڵاتییەکی زۆر دەبنە قوربانی”.

ئیتر هەڵەبجە پێویستی بە ئۆکسجینی هیچ شوێنێک نابێت

ئیتر هەڵەبجە پێویستی بە ئۆکسجینی هیچ شوێنێک نابێت