پۆلیس: شەو رۆژ لە ئەرکداین
بەم قەدەغەی راوە ماسییە دەستبەسەر 60 تۆڕدا گیرا
964+
ئەحمەد مستەفا
لە قەرەهەنجیر دەستبەسەر 60 پارچە تۆڕی راوەماسیدا گیرا، لە کاتێکدا قەدەغەی راوەماسی هەیە بەڵام راوچییەکان بۆ راوکردنی بەکاریانهێناوە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا، ئەمڕۆ دووشەممە 11.3.2024 ئەوەی وتووە، بە هاوبەشی لەگەڵ هەردوو بنکەی پۆلیسی شوان و تەکیەی جەباری، لە دەرچوونێکی هێزەکانیدا بۆ سنووری ناوچەی قەرەهەنجیر، توانراوە دەستبەسەر زیاتر لە 60 پارچە تۆڕی راوکردنی ماسیدا بگیرێت.
لە کاتێکدا لە ئێستادا راوکردنی ماسی بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچی کردنی یاسایە، پۆلیسی دارستانی گەرمیان، سوپاسی بەڕێوەبەری بەش و ئەفسەر و کارمەندەکانیان دەکات، کە شەو و رۆژ لە ئەرکدان تا پڕۆسەی گەرا دانان سەرکەتووبێت و رێگە نەدەن راوچییان راوی ماسیی بکەن.
له رۆژی 5.3.2024 ـهوه، بە بڕیارى وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان/ بەشی سامانی ماسی، قهدهغهى راوكردنى ماسی له ههرێمی كوردستان راگهیاندراوه و ماوهى زیاتر له سێ مانگیش دهخایهنێت.
بهپێی زانیارییهكانى 964 یش قهدهغهى راوكردنى ماسی له بهنداوى موسڵ له رێكهوتى 1.4.2024ـهوه دهستپێدهكات تاوهكو 1.7.2024 و لە رۆژی 2.7.2024 یش راوە ماسی ئاسایی دەبێتەوە.