لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی

لایەنە مەسیحیەکان بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد

964+

فەهمی نەبی

هەر چوار پێکهاتەی کلدان، سریان، ئاشوری و ئەرمەنی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایانگەیاند بەرامبەر ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی کورسی کۆتا بڕیاریاندا بایکۆتی بەشداریکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.

ئەو بەیاننامەیەی ئەمشەو لە عەنکاوە خوێندرایەوە تێدا هاتووە، “ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی زۆر نا دادپەروەرانەیە و ستەمێکە بەرامبەر بەو پێکهاتانە کراوە، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەڵەیەکی مێژوویی بوو، هاوکات ئەم هەڵەیە لەلایەن سەرۆکی لسیتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان وەک سکاڵا لە دادگای فیدڕاڵی تۆماکراوە”.

ئەوەش هاتووە، سیستمی کۆتا لەلایەن بەرەی کوردستانی لەساڵی 1992 بڕیاری لێدراوە، ئێمە ئێستا ناتوانین کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی پەرلەمان بکەین، چونکە ژمارەی دانیشتوانی کوردی هەرێم زۆر زیاترە.

ئەو لایەنانە دەڵێن، “باوەڕمان بە دیموکراسی هەیە، هەر هاوڵاتیەکی مەسیحی بەشداری هەڵبژاردن دەکات ئێمە کێشە نییە، بەڵام وەک لایەنەکان بەشداری هەڵبژاردن ناکەین و رووبەڕووی هەر چەشنە گۆڕانکاریەکی دیموگرافی دەبینەوە”.

دواى 11 جار دانیشتن، دواجار رۆژی چوارشەممە 21.2.2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، لەبارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانەوە بڕیاریدا.

دیارترین خاڵى بڕیارەکەى دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانى ساڵى 1992ـى هەمووارکراو، ئەوە بوو کە  ژماره‌یه‌ك بڕگه‌ و ماده‌ی یاساکەى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و 11 کورسیی پێکهاتەکانی په‌رله‌مانی كوردستانی به‌ ناده‌ستوری پێناسه‌كرد و ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی به‌ 100 ئه‌ندام دیاریكرد.

پێکهاتە مەسیحییەکان گردبوونەتەوە و لە بڕیارەکەی دادگا...

پێکهاتە مەسیحییەکان گردبوونەتەوە و لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ناڕازین