سستمى ئاودانى بلواره‌كانیشى چاككرایه‌وه
هه‌ڵمه‌ته نیشتمانییه‌كه‌ى دارچاندنى عێراق گه‌یشته پردێ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دارچاندنى عێراق گه‌یشتووه‌ته پردێ و شاره‌وانى ئه‌م ناحیه‌یه‌ش ده‌ڵێت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌ستپێكردووه.
مانگى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستپێشخه‌رى هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى دارچاندنى له عێراقدا راگه‌یاند، كه ساڵانه له رۆژى 12ـى ئازار به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا بۆ ئه‌مساڵ پێنج ملیۆن دار خورما و دارى جیاوازی دیكه ده‌چێندرێت.
له رۆژى 4.3.2024 ـه‌وه له به‌شێكی پارێزگاكانى عێراق ده‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته كراوه و له‌دوێنێشه‌وه له سنوورى پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستپێكردووه.
محه‌مه‌د نه‌جیب مه‌حمود، سه‌رۆكى شاره‌وانى پردێ، به 964ـى وت، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان له ناحیه‌ى پردێ ناوه‌نده‌كانى خوێندنى گرتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی “به‌شێك له ناوه‌نده‌كانى خوێندن له پردێ پێویستیان به دار و گوڵ چاندن هه‌بوو بۆیه ئه‌م ناوه‌ندانه‌مان بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستنیشان كردووه”.
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م هه‌ڵمه‌ته، شاره‌وانى سستمى ئاودانى ئه‌م بلوارانه‌ى نێوان شه‌قامه‌كانى ناحیه‌كه‌شی چاككرده‌وه كه ماوه‌یه‌ك بوو به‌هۆى تێكچوونیان له‌كاركه‌وتبوون.
به‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌شێكى سستمى ئاودانه‌كه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه تێكدراون.