له‌ 250 هه‌زاره‌وه‌ تاوه‌كو دوو ملیۆن دینار

ڤێتێرنه‌رى دوزخورماتوو 15 قه‌سابخانه‌ى سزادا

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لیژنەکانی بەشی فێتێرنەری دوزخورماتوو هەڵمەتێکیان بۆ رێگریکردن لە فرۆشتنی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆش یان بەسەرچوو، بۆ سەر قەسابخانەکان دەستپێکرد.
لە سنوورى قەزای دوزخورماتوو زیاتر لە 70 قەسابخانە هەیە.
نەجم هادی بەرپرسی راگەیاندنی بەشی هۆبەی فێتێرنەری خورماتوو بە 964ـی وت، ئامانجیان لەو هەڵمەتە پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیانە.
وتیشی “زیاتر لە 15 قەسابخانە سزای مادی دراون بە بڕی جیاواز ، کە لە 250 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات بۆ دوو ملیۆن دینار”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بەشێک لە قەسابەکان مانگی رەمەزانیان وەک دەرفەت و هەلێک قۆستووەتەوە، بۆیە دەچن ئاژەڵی نەخۆش و لات دێنن و بە نرخی گۆشتی چاک دەیفرۆشنە خەڵک.
به‌قسه‌ى نه‌جم هادى، تیمەکانیان بە درێژایی رۆژانی مانگی رەمەزان چاودێری چڕ دەخەنە سەر قەسابخانەکان و هەر قەسابێک ئەو کارەبکات جگە لە سزای مادی و داخستنی دوکانەکەی، دەستگیریش دەکرێت.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە