تۆمەتبار دەستگیرکرا
“کۆگاکەى هەولێر بە دەست سووتێنراوە”
964+
وریا فەتاح
ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتبارى سەرەکى سووتاندنى کۆگاکەى ناوچەى پیشەسازیى باکوورى هەولێرى راگەیاند و دەڵێت،”بەدەست سووتێنراوە”.
بەپێى راگەیەندراوەکەى ئاسایشى گشتیى هەولێر، دواى سووتانى کۆگاى کۆمپانیاى دیکۆراس لە ناوچەى پیشەسازى باکوور، دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە کرد و دەرکەوت هۆکارى سووتانى کۆگاکە شۆرتى کارەبا نەبووە.
وەک ئەوەى ئاسایشى هەولێر دەڵێت، “بە مەبەست کەسێک ئەم تاوانەی ئەنجامداوە و دوای بەدواداچونی ورد و زیاتری تیمەکانمان، توانیمان ناسنامەی ئەو کەسە ئاشکرا بکەین کە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم کۆگایە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارمان دەستگیر کرد و لە لێکۆڵێنەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە”.