لە سنووری کەرکوک
باندێکی سپیکردنەوەی پارە دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
دەزگای هەواڵگری سەربازیی عێراق باندێکی سپیکردنەوەی پارە و قاچاخچییەتی لە پارێزگای کەرکوک دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیی عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە باندێكی سپیكردنەوە و دزەپێكردنی پارە لەسنووری پارێزگای كەركوك دەستگیر کراون
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئەو باندە لە پێنج كەس پێكهاتوون و لە بۆسەیەکدا لە گوندی قەرەتەپەی سەر بە پارێزگای كەركوك دەستگیركراون
دەشڵێت، ئەو باندە هاوڵاتیانیان هەڵخەڵەتاندووە لە رێگەی دروستکردنی هەژماری بانکییەوە دۆلار دەگەیەننە وڵاتانی دەرەوە بە رێگەی قاچاخ.