بۆ مانگی رەمەزانە

لە زاخۆ داشکاندنێکی کەم وێنە بۆ نرخی شتومەک و خزمەتگوزاری کرا

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە دەستپێشخەرییەکدا و بەبەشداری بازرگان و خاوەنکاران، بە داشکاندن لە نرخی بەرهەمەکان پێشوازی لە مانگی رەمەزان دەکەن و دەیانەوێت خەڵک سوودمەندی سەرەکی بێت.

ئیدارەکە لە رێگەی رێککەوتن لەگەڵ، نۆڕینگە ئەهلییەکان و بەشەکانی تری تەندروستی و کەرتی بازرگانی دەستپێشخەرییەکەی کردووە، ئەوان رەزامەند بوون لە ماوەی ئەو مانگەدا هیچ زیادەیەک لە نرخی سوودی خۆیان لە زۆرێک خزمەتگوزار و کەلوپەلەکان وەرنەگرن لە سەردانیکاران.

لە ئەمڕۆ یەکشەممە 10.3.2024، کرێی بیبینی پزیشک لە سەرجەم عیادەکان دەبێت بە 10 هەزار دینار، بەشەکانی نەشتەرگەری، تاقیگە و ددان چاککردن لە نەخۆشخانەکان 20% داشکاندن بۆ نرخی خزمەتگوزارییەکان دەکەن، پەیامنێری 964 دەڵێت، زۆرینەی دەرمانخانە، عیادە و نەخۆشخانە ئەهلییەکان بەدەمەوەهاتنیان هەبووە..

پڕۆژەکە بۆ ماوەی 30 رۆژ لە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان تا رۆژی عەرەفە بەردەوام دەبێ، بە گوێرەی سۆراغی 964 بێت لە زاخۆ، زیاتر لە 22 مارکێت و شەش گوشتفروش ئەمڕۆ دەستیان بە داشکاندن کردووە لەسەر کەرەستەکانیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەم رەمەزانەش 30 خانوو دەبەخشێت

ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەم رەمەزانەش 30 خانوو دەبەخشێت

نەوتى ناوەڕاست گڕی بەردایە سەرکەوتنەکانى زاخۆ

نەوتى ناوەڕاست گڕی بەردایە سەرکەوتنەکانى زاخۆ