لەبارەی دیزاینی جلی یاریزانانە

شەڕی دوو کۆمپانیا لەسەر بارسێلۆنا زۆر جدییە

964+

سۆما حەکیم زادە

بارسێلۆنا لە چەند وەرزی رابردوودا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای نایک خەریکی دیزاین و بەرهەمهێنانی جلوبەرگەکانی بووە، کە لەلایەن هاندەرانی ئەم تیپە پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.

بەڵام ئێستا وا دیارە بەڕێوەبەرانی ئەم یانەیە چیتر ئامادە نین بەردەوام بن لەم هاوکارییە و ئامادەن ئەو ئۆفەرە قبوڵ بکەن کە لەلایەن کۆمپانیای پوما پێشکەشیان کراوە و لە وەرزی داهاتووەوە وەک سپۆنسەرێکی دارایی نوێ لەگەڵ ئەم کۆمپانیایە بەرەو پێشەوە بچن.

پێشتر باس لەوە دەکرا کە دانوستانەکانی نێوان بەڕێوەبەرانی ئەم دوو یانەیە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ پوما بە جددی دەستیپێکردووە، بەڵام ئێستا نایک ئۆفەرەکەی زیادکردووە بۆ راکێشانی رای بەڕێوەبەرانی بارسا، ئەمەش دەتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت.

هاوکات لەگەڵ پێگەیشتنی ئەم هەواڵە کۆمپانیای پوما بڕیاریدا ئۆفەرەکەی لە نێوان 20 بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ زیاد بکات و تەنانەت بە بەڕێوەبەرانی بەرشەلۆنەی راگەیاند کە ئامادەیە ئەو قەرەبووە بدات کە لە ئەنجامی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ کۆمپانیای نایک دێتە ئاراوە.

کێ دەبێتە راهێنەری بارسا؟

کێ دەبێتە راهێنەری بارسا؟