لە 11 مانگدا

“هەناردەی ئێران لە دەروازەی پەروێزخانەوە 262٪ زیادیکردووە”

964+

ژووری هەواڵ

لە 11 مانگی رابردوودا، قەبارەی هەناردەی ئێران لە دەروازەی پەروێزخانەوە بەرێژەی 262٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 492 هەزار تۆن.

عەبدولواحید محەمەدی، جێگری رێکخەری کاروباری ئابوری پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە میدیای فەرمی ئێرانی رایگەیاندووە، ئەو کاڵا و شتومەکانەی کە لە 11 مانگی رابردوودا لە کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کراون، لە رووی بەهاوە، 19٪ زیادیانکردووە و لەرووی رێژەشەوە 262٪ زیادیکردووە.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژانە نزیکەی 650 بارهەڵگر بە پەروێزخاندا کاڵا و شتومەک دەگوازەنەوە و دەربازدەبن، هەندێ رۆژیش ژمارەی بارهەڵگرەکان دەگاتە 900 بۆ هەزار دانە.

جێگری رێکخەری کاروباری ئابوری پارێزگای کرماشان راشیگەیاندووە، لەدوای ئەو زیادبوونەی کە لە هاتوچۆی بازرگانی روویداوە، “دەروازەی پەروێزخان بووەتە دووەم گرنگترین دەروازەی ئێران”.

دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، یەکێکە لەو دەروازانەی جموجۆڵێکی زۆری بازرگانی و گەشتیاری لە خۆدەگرێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران.

بنکەی نوێی تەندروستیی مەرزی پەروێزخان کرایەوە

بنکەی نوێی تەندروستیی مەرزی پەروێزخان کرایەوە