هەولێر 17 پارکی نوێ دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

17 پارکی هەولێر بە گوژمەی 410 ملیۆن دینار نۆژەن کراونەتەوە، بەرێوەبەرایەتی باخچەکانی هەولێر دەڵێت، داوای پارەی زیاتریان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی پارکەکانی دیکە.

964+ لە بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی هەولێرەوە دەزانێت، زیاتر لە 500 باخچە و پارک لە هەولێر بوونیان هەیە و ساڵانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و رێکخستنەوەیە.

رێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارک و باخچەکان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بە 964+ـی وت، هەڵمەتەکە ماوەی مانگێکە بەردەوامە، ئێستا 17 پارک نۆژەن کراونەتەوە سەرەڕای نوێکردنەوەی چیمەن و درەختەکانی شۆستەکانی شەقامی شەست مەتری.