لە بازگەى گومرگى کەرکوک بۆ هەولێر

پۆلیسێک دەستگیرکرا کە سەرانەى لە بازرگانان وەرگرتووە

964+

وریا فەتاح

دەستەى دەستپاکى عێراق، دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى راگەیاند کە لە بازگەى گومرگى کەرکوک بۆ هەولێر، بازرگانانى ناچارکردووە سەرانە بدەن.

بەپێى بەیاننامەیەکى دەستەى دەستپاکى عێراق، تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەرکوک توانیویانە کارمەندێکی پۆلیسی گومرگ لە گۆڕەپانی گومرگی کۆنتڕۆڵی سەربازی کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی کەرکوک و هەولێر دەستگیر بکەن.

دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە بەهۆکارى ئەوە بووە کە هاوردەکارانى ناچارکردووە بە پێدانی بڕە پارە وەک “بەرتیل”، لەبەرامبەر ئاسانکاری بۆ تێپەڕاندنى کاڵاکان.

دەستەکە ئاماژەى بەوەکردووە، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە، تۆمەتبارەکە رێگرى کردووە لە تێپەڕبوونى بارهەڵگرێک کە کەلوپەلى مۆبیلیاتى پێبووە و دواتر ناچارى کردووە بە پێدانى بڕە پارەیەک کە وەک باجى گومرگى سەپێنراوە، ئەمەش بە پێشێلکردنى یاسا دراوەتە قەڵەم.

لە راگەیەنراوەکەدا باسلەوەشکراوە، فەرمانگەى لێکۆڵینەوەى کەرکوک، لێکۆڵینەوەیان کردووە لە کرینى دوو ئامێرى جل شۆردن بۆ نەخۆشخانەى گشتى کەرکوک کە لەلایەن لیژنەى کڕینەوە بە بەهاى 78 ملیۆن دینار کڕدراوە، دەرکەوتووە کە لیژنەى کڕین سەرپێچیان لە رێنماییەکانى کڕیندا کردووە.

کارەبای سلێمانی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکیان پشتڕاست د...

کارەبای سلێمانی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکیان پشتڕاست دەکەنەوە