وەک ساڵی پار

ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەم رەمەزانەش 30 خانوو دەبەخشێت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

رەمەزانی ساڵی رابردوو، گوهدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ بەڕێکەوت خۆی دەکرد بە ماڵێکی هەژار و بەربانگی لەگەڵ دەکردنەوە دواتر کلیلی خانویەکی یان شوقەیەکی پێدەدان، سەرچاوەیەک لە ئیدارەی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، بۆ ئەمساڵیش هەمان پلان هەیە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە ئیدارەی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ هاوشێوەی رەمەزانی ساڵی پار، پلان و بەرنامەیەکی تایبەت و هاوشێوەی هەیە، زۆر ماڵە هەژار لێی سوودمەند دەبن.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی، ئەو شوقە و خانوانەی ساڵی پار دابینکران بەهاوکاری دەوڵەمەند و سەرمایەدارانی سنووری زاخۆ بوو و ئەوان ئەمساڵیش هەمان پێشنیازیان کردووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

لە موزەخانەی زاخۆ پارچەی شوێنەواری تێدایە تەمەنی 10 هەز...

لە موزەخانەی زاخۆ پارچەی شوێنەواری تێدایە تەمەنی 10 هەزار ساڵە