حاسڵاتی ئەم ئێوارەیە

بەهۆی چەکدارانی داعش 50 کەس لە سوریا بێسەروو شوێنن

964+

میدیا سوریەکان دەڵێن، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر گوندەکانی باشوری دێرەزور، 18 کەس کوژراون و نزیکەی 50 کەس بێسەرووشوێنن.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنی حکومەت لە غەزە وتی، تاکە چارەسەری بۆ هێنانی هاوکاری، کردنەوەی دەروازەکانە و پێویست بە هیچ رێگایەکی تر ناکات.

لابید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل دەڵێت: ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ وەک سەرۆک وەزیران بمێنێتەوە، ئەوا کارەساتی داهاتوو تەنیا پێویستی بە کاتێکی کەم دەبێت.

یەکێتی ئەوروپا لە راگەیاندراوێکدا، کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەوڵدەدات رێڕەوێکی مرۆیی لە رێگەی قوبرسەوە بۆ کەرتی غەزە بکاتەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەزە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێن، لە غەزە قەیرانی خۆراک رۆژ بە رۆژ قوڵتر دەبێتەوە، ئەگەر راستەوخۆ هاوکارییەکان نەنێردرێن ئەوا بە هەزارا کەس گیان لەدەست دەدەن.

ئەوەی لە غەزە روودەدات لە حاسڵات دەیزانیت

ئەوەی لە غەزە روودەدات لە حاسڵات دەیزانیت