ئێوارەی ئەمڕۆ
منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لە پرۆژەی ئاوی باجوان خنکا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ کەوتووەتە ناو رێڕەوێکی پڕۆژەی ئاوی گوندی باجوان و گیانی لەدەستداوە.
حەسەن عەبد جبوری دانیشتوی گوندی باجوان بە 964ـی وت، منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵان لە نزیک پرۆژەی ئاوی گوندەکە یاریکردوە پێی هەڵخلیسکاوە و کەوتوەتە ناو پڕۆژەی ئاوی گوندەکەو خنکاوە.
ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، دوای زیاتر لەکاتژمێرێک پرۆژەی ئاوی گوندەکە کوژێنراوەتەوە لەلایەن دانیشتوانی گوندەکە تەرمەکە دەرهێنراوە و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە.
بەگوێرەی زانیاری ئەو هاوڵاتییە، ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێ خنکاوە رێڕەوێکی پرۆژەی ئاوی گوندەکە بووە و سێ مەتر قوڵ بووە.
گوندی باجوان سەر بە قەزای دوبزە و دەکەوێتە خۆرئاوای کەرکوک، دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی عەرەبن.