پابەند کراون

قەسابێک دەڵێت تەنیا لە کەرکوک نرخی گۆشت هێندە هەرزانە

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

لیژنەیەکی چاودێری بازار لە شاری کەرکوک نیازیان هەیە هەموو بازاڕی شارەکە بگەڕێن بۆ ئەوەی رێگری بکەن لە بەرزبوونەوەی نرخی گۆشت و خۆراک لە مانگی رەمەزاندا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەو لیژنەیە چەندین گۆشتفرۆشی شارەکەیان بەسەر کردوەتەوە، بەڵام گۆشتفرۆشەکان گلەییان هەیە.

هیوا ئەحمەد، یەکێکە لە قەسابەکانی شاری کەرکوک بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت: نرخی گۆشت تەنیا لە کەرکوک هەرزان کراوە، ئێمە هیچ دەسەڵاتێكمان نییە، پێویستە لیژنەكان سەردانی مەیدانی ئاژەڵان بكەن، بۆرسەی فرۆشتنی ئاژەڵ لە شاری هەولێرە و نرخەکان جێگیر نین، وابڕوات لە كەركوك گۆشتی سوور گرانتر دەبێت، چونكە رۆژانە بازرگانەكانی بەغدا بە بارهەڵگر دێن ئاژەڵ دەبەن بۆ بەغدا و نرخی كیلۆیەك بە 24 هەزار دەفرۆشن.

ئەو لیژنەیە جگە لەچاودێری نرخ، دەستیانگرتووە بەسەر مریشکی بەستوو و خۆراکی خراپ بوو لەچەند مارکێتێکی شاری کەرکوک.

کوردستان نرخی گۆشتی لە دیاربەکریش گران کردووە

کوردستان نرخی گۆشتی لە دیاربەکریش گران کردووە

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە