هۆکارەکەی چییە؟

کوردستان نرخی گۆشتی لە دیاربەکریش گران کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

نرخی گۆشت لە ئامەد (دیاربەکر) بە رێژەی 25% زیادی کردووە و سەرۆکی ژووری قەسابەکانی دیاربەکر پێی وایە، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەو بەرزبوونەوەیە رەوانەکردنی ئاژەڵەکانیانە بۆ هەرێمی کوردستان.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی هەواڵی ئامەد، کیلۆیەک گۆشتی بەرخ بۆ 550 لیرە و کیلۆیەک گۆشتی مانگا و قیمەش بوون بە 500 لیرە.

حاجی ئاتلی، سەرۆکی ژووری قەسابەکانی ئامەد بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندووە، هەموو ساڵێک پێش مانگی رەمەزان نرخەکان بەرزدەبنەوە، بەڵام بە وتەی ئەو، هیچ ساڵێک وەک ئێستا نەبووە.

وتووشیەتی، “کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، زیادبوونی تێچووی بەخێوکردن و نرخی گواستنەوە لە هۆکارەکانی تری بەرزبوونەوەی نرخی گۆشتن”.

سەرۆکی ژووری قەسابەکانی ئامەد ئاشکراشی کردووە، ئاژەڵەکانیان بە زیندوویی رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، ئەوە بەهۆی ئەوەی لەوێ بە نرخی بەرزتر دەفرۆشرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە لە سەرەتای کردنەوەی بازاڕ و بۆرسەی دراوەکاندا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە سێ هەزار و 170 لیرە.

“لە ئامەد ئەوانەی ئاژەڵ بەخێودەکەن ژمارەیان بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە، ئەوەش بەهۆی زۆریی تێچووی شتومەکی بەخێوکردنەکە”، ئەوەش قسەی حاجی ئاتلییە.

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە

رێکارەکانی دابەزاندنی نرخی گۆشتی سوور دەستیپێکردووە