ترێندی 964

لەگەڵ چاککردنی پرچ و ریشدا گوێ لە سترانێکی خۆشیش بگرە

+964

شڤان عەبدوڵا- زاخۆ

بزاڤ زاخۆیی، بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە رەواجی بۆ کارەکەی پەیدا کردووە، لەگەڵ چاککردنی پرچ و ریش و پشتەملی مشتەرییەکانی، سترانیشیان بۆ دەڵێت.

بزاڤ زاخۆیی، سەرتاشێکی دیاری زاخۆیە و رۆژانە پیاوان روو لە دوکانەکەی دەکەن، تا خۆیان قۆز بکەن، بزاڤیش لەگەڵ شانە و مقەسەتەکەی، بە دەنگە خۆشەکەی گۆرانییان بۆ دەڵێت و دواتریش دەچێتە ئاهەنگەکانی، ئەمەش وایکردووە خەڵکێکی زیاتر رووی تێبکەن.

بزاڤ ئەحمەد ناسراو بە بزاڤ زاخۆیی 41 ساڵ تەمەنیەتی، پیشەی سەرەکی سەرتاشە و بەهۆی دەنگە خۆشەکەشیەوە هونەریش بووەتە پیشەی، وەک خۆشی باسی دەکات نایەوێت دەستبەرداری هیچ کام لە پیشەکانی ببێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دوو دەلاک بێبەرامبەر قژی رەوەندەکانی بناری قەندیل چاک...

دوو دەلاک بێبەرامبەر قژی رەوەندەکانی بناری قەندیل چاکدەکەن