مانگی شوبات له‌ هه‌ولێر

زیاتر له‌ 3500 حاڵه‌تى كتوپڕ چوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی فریاكه‌وتن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر له‌ مانگى رابردوودا زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 500 حاڵه‌تى كتوپڕى جۆراوجۆرى بۆ چووه‌.

ژماره‌ى حاڵه‌ته‌كان بریتی بوون له‌ 16 حاڵه‌ت، به‌ڵام زۆرترینیان هەناو، زەبری دەرەكی، بەربوونەوە و شکان بووه‌.

به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى‌ نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى هه‌ولێر بۆ مانگى شوباتى 2024 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشوازییان له‌ سێ هه‌زار و 510 نه‌خۆش كردووه‌ كه‌ هه‌موویان حاڵه‌تى كتوپڕیان هه‌بووه‌.

حاڵه‌ته‌كانى زەبری دەرەكی 674 ، بەربوونەوە 671، شکان 633 ، هەناو 784، رووداوی هاتوچۆ (ئۆتۆمۆبیل) 185، رووداوی هاتوچۆ (ماتۆڕسکیل ) 129، میزەڕۆ 128، قوڕگ و لووت و گوێ 104، چاو 102، گەستنی سەگ 15، سكچوون و رشانەوە 46، کارەبا گرتن 15، مردوو 11، حەب خواردن (خۆكوشتن) سێ حاڵه‌ت و سووتان چوار حاڵه‌ت و گولـله‌ش یه‌ك حاڵه‌ت بووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌م ئاماره،‌ له‌ مانگى رابردوودا 352 نه‌شته‌رگه‌ری جۆراوجۆر له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ ئه‌نجام دراون، كه‌ زۆرترینیان نه‌شته‌رگه‌رى حاڵه‌ته‌كانى شكان بووه‌ كه‌ 265 حاڵه‌ت بووه‌.

رۆژانە 22 حاڵه‌تى

رۆژانە 22 حاڵه‌تى "زەبرکی دەرەکی" براونه‌ته‌ فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر