جۆرجینا و کریستیانۆ وێنە: ئاژانسەکان
کەی ژیان پێک دێنن؟
جۆرجینا بۆمبەکەی تەقاندەوە
964+
سۆما حەکیم زادە
جۆرجینا رۆدریگێزى دەستگیرانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەبڵاوکردنەوەی وێنەی کارتی هاوسەرگیری، چاوى هەوادار و فانەکانى بەلاى خۆیدا راکیشا.
جۆرجینا لە ستۆری ئینستاگرامەکەیدا وێنەی کارتێکی بانگهێشتنامەی بڵاوکردەوە کە ناوی خۆی و دڵێکی لەسەر نووسراوە، بەو کارەی جۆرجینا گوومان بۆ هەوادارانى خۆیى و دۆن دروستبوو.
بەشێک لە هەواداران و فانەکانى نوسیویانە، تەنیا بۆ ئەوەی چاوی زۆر لەسەربێ ئەمەى کردووە، هەندێکیش پێیان وایە تاقەتی جۆرجینا تەواو بوەو دەیەوێ لەگەڵ کریس بچیتە قەفەزی زێڕینەوە.
جۆرجینا رۆدریگێز کە بە رەچەڵەک ئەرجەنتینییە، لە ساڵی 2016 دەستی بە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ رۆناڵدۆ کردووە و وەک دەردەکەوێت هەردوکیان لە پەیوەندییەکەدا ئاسودەن و ژیانێکى جێگیریان هەیە.