پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

لە هەندێک شوێن نمە باران دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەش و هەوا بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتى هەرێم.

بەشی پێشبینی کەش و هەوای وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە، کەمێک بەفر لەزنجیرە شاخاویە سنووریەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم دەبارێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا کەمێک بەرزتر دەبەنەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 5.3.2024
کەش / ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەکان بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت , لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمە باران لە هەندێک لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتى هەرێم وەهەروەها.
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 15 )کم/س .
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 18
سلێمانی: 17
دهۆک: 16
زاخۆ : 18
هەڵەبجە: 16
کەرکوک: 22
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان: 23