دهۆک لەوێ یاریی دەکات
سبەی یاریگەی زاخۆ بۆ هاندەران بەخۆڕایی دەبێت
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
سەرۆکی یانەی زاخۆ رایگەیاند، بۆ یاریی دهۆک و کارەبا، کە لە زاخۆ دەکرێت، یاریگەی یانەکەیان بۆ هاندەران بە خۆڕایی دەبێت.
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە 964 راگەیاند: دەرگای ئێمە بۆ هەموو کەس و تیمێک کراوەیە و ئەوەی پێمان بکرێت وەک هاوکاری دەیکەین، هیچ جیاوازییەک لە نێوان زاخۆ و دهۆک و هیچ یانەیەکی دیکەی کوردستاندا نییە.
دوای سزادانی یانەی دهۆک لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، بڕیار درا یانەی دهۆک بە بڕی ملیون دینار سزا بدرێت و یارییەکیشی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی ئەنجامبدات.
سەرەتا بڕیار بوو یارییەکە لە هەولێر بکرێت، بەڵام بە هۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگەی فرانسۆ هەریری و دوای داواکاری یانەی دهۆک، یارییەکە بۆ یاریگەی نێودەوڵەتیی زاخۆ گواسترایەوە.
بڕیارە سبەی سێشەممە 5.3.2024 یاریی نێوان دهۆک و کارەبا لە گەڕی 18 خولی ئەستێرەکانی عێراق لە یاریگەی زاخۆ بکرێت و ئامادەبوونی هاندەرانیش بێ بەرامبەر دەبێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا