لە سنووری پارێزگای دهۆک

دابەشکردنی نەوتی سپی هاوڵاتیانی لە داربڕین دوور خستووتەوە

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

لە سنووری پارێزگای دهۆک و بە تایبەت ناوچە شاخاویەکاندا بەهۆی بێ نەوتییەوە خەڵک داریان دەبڕی بۆ سۆپا و خۆگەرمکردنەوە و هاوڵاتیش هەبووە ئەو دارانەی بڕیویەتی فرۆشتوویەتی و بازرگانی پێوەکردووە.

ئێستا بە قسەی پێشمەرگەی ژینگە لە سنوورەکە، بەهۆی دابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵاندا، دیاردەی داربڕین بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لەساڵی 2023ـدا، 34 کەس لەلایەن هیزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بەهۆی داربڕینەوە دەستبەسەرکراون، بەڵام لە وەتەی نەوتی سپی بەسەر ناوچەکە و سنووری پاریزگای دهۆک دابەشکراوە، هیچ کەسێک ئیستا هەوڵی داربڕین نادات.

عەبدولستار عەبدولحەمید، وتەبیژی هێزی دهۆکی پێشمەرگەی پاراستنی ژینگە بە 964ـی وت، دوای ئەوەی لە مانگی 10 و 11 لە سنووری ناحیەی زاویتە و قەزای ئامێدی و ناچە شاخاوییەکانی دهۆکدا نەوتی سپی دابەش کرا، بە رێژەی 99% داربڕین و سەرپێچیکارانی ژینگە کەمبووەتەوە و کاریگەریی زۆری هەبووە.

وتیشی، لەسەرەتای ساڵەوە تا ئێستا تەنیا یەک کەس دەستگیرکراوە بە تۆمەتی داربڕین، کە ئەویش بازرگانی دار بووە و بازرگانی پێوە کردووە، هۆکاری کەمبوونەوەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بە رێژەیەکی باش نەوتی سپی دابەشکراوە بەسەر هاوڵاتیاندا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دا...

سامانە سروشتییەکان: زیاتر لە 250 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە