لە پەیمانگایەکی رواندز

چەند خوێندکارێک چاویلکە و رۆبۆت بۆ کەمئەندامان و نابینایان دروست دەکەن

964+

ئاکام غەفور- رواندز

لە چوار چێوەی فێستیڤاڵی زانستی ساڵانەی خوێندکارانی پەیمانگایەکی ناحکومی لە رواندز چەندین پرۆژە و کاری دروستکراوی ئەلیکترۆنی نمایشکران.

مستەفا خالید خوێندکاری بەشی ئایتی لە پەیمانگای زاگرۆسی نا حکومی بە 964ـی وت، چاویلکەیەک و دەستەوانەیەکی بۆ نابینایان دروستکردووە کە هەستەوەری تیادایە و یارمەتیان دەدات لە رۆیشندا.

خوێندکارێکی بەشی ژمێریاریش لە پەیمانگاکە دەستێکی رۆبۆتی بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو کەسانەی دەستیان نییە کە توانای هەموو جوڵەیەکی هەیە دروستکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لەفێستیڤاڵێکدا  کاری دەستیان نمایشدەكەن

لەفێستیڤاڵێکدا  کاری دەستیان نمایشدەكەن