زیاتر لە 75%ى دەنگدەران خۆیان تۆمار کردووە

سبەینێ دوا وادەیە بۆ تۆمارى بایۆمەترى دەنگدان

964+

وریا فەتاح

سبەینێ کۆتا رۆژە و تا ئەمڕۆش زیاتر لە 75%ى دەنگدەرانى سنورى پارێزگاى سلێمانى، خۆیان تۆمارکردووە و کارتى بایۆمەتریان بۆ دروست دەکرێت، هەر لە سبەینێشەوە دەرگای تۆمارکردنی ھاوپەیمانیەتی سياسی دەکرێتەوە.

ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە 964ى وت، “دواى چەند جارێک درێژکردنەوە، سبەینێ دوا وادەى کارتى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدانە، تائێستاش زیاتر لە 75%ى دەنگدەرانى سنورى پارێزگاى سلیمانى خۆیان تۆمار کردووە”.

هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە دوێنێ بڕیارى لێدرا و رۆژى 10.6.2024 دیاریکراوە، بۆ دەنگدان و مەرجە هەموو کەس خۆى تۆمار بکات و کارتى بایۆمەترى تایبەت بە خۆى هەبێت، هەر کەس خۆى تۆمار نەکردبێت، مافى دەنگدانى نابێت.

بە وتەى ئامانج عەزیز، لە سبەینێوە تا رۆژى 14.3.2024، دەرگاى تۆمارکردنى هاوپەیمانێتى سیاسى بۆ هەڵبژاردنەکە دەکرێتەوە وهەر دوو لایەن یان زیاتر دەتوانن لە چوارچێوەى هاوپەیمانێتییەکدا بەشدارى هەڵبژاردنەکە بکەن.

تائێستا 75 لەسەدى دەنگدەرانى سلێمانى تۆمارى بایۆمەتریا...

تائێستا 75 لەسەدى دەنگدەرانى سلێمانى تۆمارى بایۆمەتریان ئەنجامداوە