ئایا درێژدەکرێتەوە؟

کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ لێخۆشبوونی %15 قەرزی ئاو

964+

فەهمی نەبی

بڕیارە 10.3.2024 دوا وادەبێت بۆ لێخۆشبوونی قەرزی ئاو بە ڕێژەی %15، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، هێشتا دڵنیا نین لەوەی ئایە جارێکی دیکە ئەو سێ مانگە بۆ لێخۆشبوونی قەرزی ئاو درێژدەکرێتەوە یان نا.

ئەمڕۆ دووشەممە 4.3.2024 زەردەشت عەبدولخالق سەرسام بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بۆ 964 قسەیکردووە وتی، شەش رۆژ ماوە بۆ لێخۆشبوونی قەرزی ئاو، رۆژانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک سەردانیان دەکەن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، وەک جارانی پێشوو سێ رۆژ بەر لە کۆتایی هاتنی وادەکەی خەڵکێکی زۆر دێن بۆ دانەوەی قەرزەکانیان، ئەمجارە دڵنیا نین لە درێژکردنەوەی ئەو وادەیە.

ئەمە چوارەم جارە حکومەتی هەرێم بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی ئاو بۆ هاوڵاتیان دەدات، هەرجارێکی سێ مانگ بووە، دواینجار 10.12.2023 بوو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری دڕێژکردنەوەی سێ مانگی دیکەی دابوو.

بەوتەی بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر تاوەکو رێکەوتی 31.8.2018 سیستمی وەرگرتنی پارەی ئاو بەپێی رووبەری خانوو بووە تا ئەو کاتە هاوڵاتییان 60 ملیار دینار قەرزیان لابووە، بەڵام لە 1.9.2018 سیستمی وەرگرتنی پارەی ئاو لە ماڵان کراوەتە پێوەر لەو رێکەوتەوە تا ئەمڕۆش زیاتر لە 90 ملیار دینار لای هاوڵاتییان وەک قەرز ماوە.

ئەمڕۆ بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی ئاو جێبەجێ دەکرێت

ئەمڕۆ بڕیاری لێخۆشبوونی %15ی قەرزی ئاو جێبەجێ دەکرێت

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاند...

داشکاندنی قەرزی ئاو 260 ملیار دینار پارەی بۆ خەڵک گەڕاندووەتەوە