تێزابیان بە ئۆتۆمبێلدا کردووە

سێ تۆمەتبار لە گەرمیان دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

بە تۆمەتی ئەوەی تێزابیان بە ئۆتۆمبێلێکدا کردووە و هەوڵی سووتاندنی ماڵە پۆلیسێکیان داوە، سێ تۆمەتبار لە کەلار دەستگیر کران.

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلار سکاڵای تۆمارکردووە، کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بە ماتۆڕسکیل، کە دەموچاوی خۆیان داپۆشیوە، هەوڵی سووتاندنی ماڵەکەیان دراوە و تێزاب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا کراوە، هەروەها نامەی هەڕەشەئامێز و فیشەکیان خستووەتە ماڵی برای سکاڵاکارەوە، لە گەڕەکی شەهیدانی قەزای کەلار.

دەشلێت، دەستبەجێ بنکەی پۆلیسی کەلار بە هاوکاری بەشی کامێراوانی بەشی پۆلیسی کەلار، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، ( ا، ع، ح) لەدایکبووی (1991) و (ش، ح، چ) لەدایکبووی (2001) و ( ا، ح، م) لەدایکبووی (2005) بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو تاوانانە دەستگیرکراون.

هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد، هەرسێ کەسەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە، کە پێشتر کێشەی زەویوزار لە نێوانیان هەبووە و بەوهۆیەوە ئەو تاوانانەیان بەرامبەر سکاڵاکار ئەنجامداوە، ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی (345 و 430 و 477) بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پۆلیس سێ کەسیان دەستگیرکردووە هەڕەشە و سوکایەتیان بە ک...

پۆلیس سێ کەسیان دەستگیرکردووە هەڕەشە و سوکایەتیان بە کچان کردبوو