كریستیان و موسڵمان به‌یه‌كه‌وه
مۆنۆمێنتەکەی گوندى سۆریا نۆژه‌نكرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مۆنۆمێنتەکەی گوندى سۆریا له سنوورى ناحیه‌ى باتێل كه كریستیان و موسڵمانى تێدا نێژراون، نۆژه‌نكرایه‌وه.
مانگى نیسانى 2023 پارێزگاى دهۆك بڕیارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ئه‌م مۆنۆمێنتەی دا و بودجه‌ى تایبه‌تى بۆ ته‌رخان كرد.
ئه‌یسه‌ر جه‌رجیس، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باتێل به 964ـى وت، كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنتەکە ته‌واو بووه و به‌مزووانه به رووى هاوڵاتیاندا ده‌كه‌نه‌وه.
وتیشی، “به‌هۆى ئه‌وه‌ى به‌م دواییه ناحیه‌كه‌مان خرایه سه‌ر ئیداره‌ى زاخۆ، كردنه‌وه‌ى ئه‌م مۆنۆمێنتە دواكه‌وتووه، له‌م رۆژانه كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین”.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌ى كه بڕیارى گوللـەبارانكردنى ئه‌م هاوڵاتیانه‌ى له ساڵى 1969 داوە، ئێستاش له ژیاندا ماوه و له موسڵ ده‌ژیت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هیچ داوایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانده‌یه تۆمارنه‌كراوه.
روونیكرده‌وه ئێستاش له گوندى سۆریا، كریستیان و موسڵمان به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین و مێژوویه‌كی دوورودرێژیان له پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه.
له 16.9.1969 به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى مینێك له‌و گونده به سه‌ربازه‌كانى رژێمی پێشووى عێراق، هاوڵاتیانى ئه‌م گونده كه‌وتنه به‌ر شاڵاوى سه‌ربازه‌كان و له ئه‌نجامدا 24 هاوڵاتى كریستیان و 14 هاوڵاتی موسڵمان كه دانیشتووى گونده‌كه بوون گو‌لـلەباران كران.