کێشە دەدۆزنەوە و چارەسەرى دەکەن

لە زانکۆى سلێمانى ئۆڵمپیادى پڕۆژەى زانستى بەڕێوە دەچێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە زانکۆى سلێمانى ئۆڵمپیادى پڕۆژەى زانستى بەڕێوە دەچێت کە بۆ سێیەم ساڵى لەسەریەکە ئەنجام دەدرێت و تێیدا بەشدار بووان کێشەیەک لە کۆمەڵگەدا دەدۆزنەوە و دەیکەن بە بنەماى کارەکەیان و چارەسەرى زانستى بۆ دەدۆزنەوە.

دەرناخ رەوف، سەرپەرشتیاری گشتی ئۆڵۆمپیاد بە 964ـى وت،”لە ئۆڵمپیادەکەدا 360 قوتابی بە 2019 پڕۆژە بەشدارن، کە پڕۆژەکان بنەماى کێشەیەکى ناو کۆمەڵگەن و چارەسەرى زانستیان بۆ دەدۆزرێتەوە”.

ئۆڵمپیادەکە ئەمساڵیش بە هەماهەنگى زانکۆى سلێمانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى ئەنجام دەدرێت و تێیدا قوتابیانى زانکۆ و قوتابیانی یونایتد ساینس و قوتابخانە حکومییەکان بەشداریان تیادا کردوە، پڕۆژەکانیش لەلایەن لیژنەیەک لە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت.

بە وتەى دەرناخ رەوف، لە 10%ـى پڕۆژەکان بە مەدالیا ئاڵتونى خەڵات دەکرێن  و 20%ـى پڕۆژەکانیش بە مەدالیای زیوی و 30%یان بە مەدالیای بڕۆنزی خەڵات دەکرێن.

وەک ئەوەى دەرناخ روونى کردەوە، پڕۆژەى یەکێک لە قوتابییەکان فەندى بۆ وەرگیراوە و کار لەسەر پڕۆژەکەى دەکرێت.

پێداچوونەوە- وریا فەتاح

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ...

لە لایەن خوێندکارانی پەیمانگایەکەوە لە زاخۆ 42 داهێنان ئەنجامدراوە