بە بەشداری زیاتر لە 50 ئەسپ
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری شاوک لە سلێمانی بەڕێوەچوو
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
یەکەمین فێستیڤاڵی ئەسپسواری شاوک لە سلێمانی کرایەوە کە تیادا دەیان ئەسپی ناوچە جیاوازەکان نمایش دەکرێن.
گۆران ئەحمەد رێکخەری فێستیڤاڵەکە بە 964ـی وت، ئەمڕۆ هەینی بۆ یەکەم چار فێستیڤاڵی شاوک بۆ ئەسپسواری درێژە بە کارەکانی دەدات.
وتیشی، زیاتر لە 50 ئەسپ لە ناوچە جیاوازەکانی وەک سلێمانی و هەولێر و گەرمیان و هەڵەبجەوە بەشدارن و زۆربەیان ئەسپی کوردین.
ماریا سامی راهێنەری ئەسپسواری بۆ 964 دەڵێت، فێستیڤاڵەکە بۆ ئەو کەسانەی ئەسپسوارن و خولیای ئەو وەرزشەیان هەیە زۆر گرنگە و ماوەیەکە گەنجانێکی زۆر روو لە وەرزشی ئەسپسواری دەکەن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی