کەسێک کوژراوە
هێرشەکەى کەلار بە درۆن ئەنجامدراوە
964+
ژوورى هەواڵ
بەپێى زانیارییەکانى 964، هێرشەکەى کەمێک پێش ئێستاى شارى کەلار بە درۆن ئەنجامدراوە و کەسێک کوژراوە.
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە قەزاى کەلار بە 964ـى وت،”کەمێک پێش ئێستا لە گەڕەکى شەهیدانى قەزاى کەلار، بەدرۆن هێرشکرایە سەر ماڵێک و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا”.
تائێستا وردەکارى هێرشەکە بەشێوەى فەرمى لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە نەخراوەتەڕوو، بەڵام وەک ئەوەى بەشێوەى پشتڕاستنەکراوە بەدەست 964 گەیشتووە، کوژراوەکە ئەندامى تەڤگەرى ئازادییە و خەڵکى دهۆکە.
ئەندامێکی تەڤگەری ئازادی کوردستان بە 964ـی وت، ئەو شوێنەی بۆردومان کراوە شوێنی مانەوەی ئەندامانی تەڤگەرە و بارەگا نییە، ئەو کەسەشی گیانی لەدەستداوە خاڵکی گەرمیان نییە.
هاوڵاتیەکی نزیک لەو خانووەی بۆردومان کراوە بۆ 964 دەڵێت، زەرەروزیان تەنیا بە قاتی سەرەوەی خانووەکە گەشتووە و ئەو مارکێتەی لە قاتی خوارەوەیە هیچ زیانێکی پێنەگەیشتووە.