زیاتر لە 61 ملیۆن کەس دەنگ دەدات

هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد

964+

توانا نەقی

لەسەرجەم پارێزگاکانی ئێران و بە رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی دوانزەهەمینی پەرلەمان و خولی شەشەمی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی شارەزایان دەستیپێکردووە.

ئاژانسی فەرمی میهری ئێران ئەمڕۆ هەینی 1.3.2024 بڵاویکردەوە، ئەحمەد واحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاندوە، هەڵبژاردنەکان لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینیەوە لە 59 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرانسەری وڵات بەڕێوەدەچێت.

​موحسین ئیسلامی، وتەبێژی فەرمی بارەگای هەڵبژاردنەکانی وڵاتی ئێران دەڵێت، ئەو کەسانەی لە 21ی ئازاری 2006 لەدایکبوون، لە ئێستاوە مافی دەنگدانیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، 61 ملیۆن و 172 هەزار و 298 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، 30 ملیۆن و 945 هەزار و 133 پیاو و 30 ملیۆن و 227 هەزار و 165 ژن.

ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران لە 88 کورسی پێکدێت و 144 کاندید کێبڕکێ بۆ بەدستهێنانی ئەو کورسیانە دەکەن.

پەرلەمانی ئێران کە لە 290 کورسی پێکدێت 15 هەزار و 200 کاندید لە 31 پارێزگاوە کێبرکێ دەکەن و لە 12%ـەی کاندیدەکان ژنن.

2024 ساڵى هەڵبژاردنەکانە

2024 ساڵى هەڵبژاردنەکانە