ڤایرۆسی HIV كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی ئایدز.
كه‌ڵه‌شاخ و تاتۆكردن مەترسیدارن
حه‌وت منداڵ تووشی ئایدز بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، حەوت حاڵەتی تووشبوون بە نه‌خۆشی ئایدز لە ناو منداڵان تا تەمەنی 4 ساڵی تۆمارکراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ بەرنامەیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی، کە لە كه‌ناڵی عێراقیە نیوز پێشكه‌ش ده‌كرێت، وتی “عێراق لەو وڵاتانەدایە کە رێژەی تووشبوون بە ئایدز تێدا کەمه.
وتیشی، زیاتر لە دوو هەزار کەسی عێراقی تووشی ئایدز بوونه و ئەم رێژەیەش “کەمترە لە تێکڕای ستانداردی جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە”.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاشكرای كرد، “ئێمە 7 حاڵەتی تووشبوون بە ئایدزمان لە نێوان منداڵانی تەمەنی تا 4 ساڵی تۆمارکردووە”.
به‌ڵام روونی نه‌كرده‌وه منداڵه‌كان چۆن تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه هاتوون.
هه‌روه‌ها شتێكی دیكه‌ش ئاشكرا ده‌كات، “كه‌ڵه‌شاخ و تاتۆكردن” بۆی هه‌یه ببنه هۆكاری گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز له كه‌سێك بۆ كه‌سێكی دیكه.
“کەسێکی تووشبوو بە ئایدز دەتوانێت لەگەڵ نەخۆشییەکەدا بژی و ژیانی تەواو بکات ئەگەر پابەند بێت بە وەرگرتنی چارەسەری بەردەوام”، سه‌یف به‌در وای وت.
ئاماژەی بەوەش کرد، “چارەسەری ئایدز بە تەواوی لە سەرجەم ناوەندە تایبەتمەندەکانی بەغدا و پارێزگاکانی عێراقدا بەردەستە”.
ئایدز نه‌خۆشییەکی ترسناكه و تا ئێستا چاره‌سه‌ر و ڤاكسینی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كه دەبێتە ھۆی دابەزینی توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، کە بەھۆی ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤییەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ئایدز به چه‌ند هۆكارێك له مرۆڤێكی نه‌خۆشه‌وه بۆ یه‌كێكی ساغ ده‌گوازرێته‌وه، له‌وانه سێكسكردن، گواستنەوەی خوێن، به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی تووشبو.
به گوێره‌ی زانیاریی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان، لە ساڵی 1981ەوە تا ئێستا ئایدز زیاتر لە 25 ملیۆن کەسی کوشتووە، ئێستاش نزیکەی 33 ملیۆن کەس لە جیھان تووشی ئایدز هاتوون.