گوندەکە کێشەی بۆ دروست بووە

رەشەبا پێنج ستوونی کارەبای گوندی گوڵانی خست

964+

محەمەد عەلی ـ پشدەر

ئەو رەشەبا بەهێزەی رووی لە شارەکانی هەرێم کردووە تەنیا زیانی بەدار نەگەیاندووە، لە گوندی گوڵانی سەر بەناحیەی هەڵشۆ رەشەبا چەند سوتنێکی کارەبای خستووە، بەو هۆیەوە کارەبای گوندکە پچڕاوە.

سێمان عەبدوڵا دانیشتوی گوندی گوڵانە بۆ 964 قسەیکردووە وتی، “ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30ی بەیانی بەهۆی رەشەباوە پێنج ستوونی کارەبای گشتی گوندەکەمان کێشەی بۆ دروست بووە، ئەو کاتەی رەشەبا ستوونەکانی خستووە ئەگەر کارەبای نیشتمانی هەبایە شۆرت دروست دەبوو”.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە و دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵەکان لەرێگەی بیرەوە، ئێستا نازانین چۆن ئاو دابین بکەین، داوادەکەین بەزوویی کێشەکەمان بۆ چارەسەر بکەن.

عەلی مەحەمەد بەڕێوەبەری کارەبای پشدەر بە 964ی وت، “ئاگادارین و بەشێوەی کاتی بۆیان چارە دەکەین و نایەڵین بێ کارەبا بن، لەبەر ئەوەی کاتێک ئەو ستوونانە دووبارە دادەنێینەوە پێویستە بەشی خوارەوەیان چیمەنتۆ بکەین، ئەمەش پێویستی بەکاتە”.

گوندی گوڵان سەربە ناحیەی هەڵشۆیە لەپشدەر، نزیکی 14 کیلۆمەتر لە سەنتەری قەڵادزێ دوورە، دانیشتوانی گوندەکە 35 ماڵەو بەکاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

کەشناسی دەڵێت: رەشەبا تا ئێوارە بەردەوام دەبێت

کەشناسی دەڵێت: رەشەبا تا ئێوارە بەردەوام دەبێت