لە رێگای کەلار بۆ خانەقین

ھەشت کەس برینداری رووداوێکی ھاتووچۆن

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە نزیک گوندی سەوزبڵاغ لە رێگای کەلار بۆ خانەقین رووداوێکی ھاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی توێتا کرۆلا و بی ئێم روویدا و هەشت کەس بریندارن.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان بە 964ى وت، “رووداوەکە نزیک کاتژمێر 11:40 خولەکی پێش نیوەڕۆ روویداوە، ھەشت کەس بریندارن”.

وتەبێژی ھاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، شەش لە بریندارەکان لەناو ئۆتۆمبێلە بیئێمەکە بوون، دووانەکەی تریش لەناو کرۆلاکە بوون.

بریندارەکان ئێستا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژارن لە کەلار چارەسەر وەردەگرن، رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بۆ 964 باسی لەوەکرد، دوو لە بریندارەکان کەمێک تەندروستیان ناجێگیرە و شکاویان ھەیە، بەڵام تاکو ئێستا کەسیان رەوانەی سلێمانی نەکراون.

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون

لە چەمچەماڵ 13 کەس لە دوو رووداوی هاتوچۆدا بریندار بوون