سزایەکی قورس

یانەی دهۆک سزا درا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەهۆی ئەوەی هاندەرانی یانەی دهۆک دروشمیان دژی یانەی کەربەلا وتووەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی یەکێتی خولی ئەستێرەکانی عێراق، سزایەکی توندی بەسەر یانەی دهۆک سەپاند.

بڕیارەکە بە جۆرێکە بڕی 10 ملیۆن دینار پێبژاردن خراوەتە ئەستۆی یانەی دهۆک، لەگەڵ ئەنجامدانی یەک یاری لە دەرەوەی یاریگەی خۆی.

مللەت جەمال، ئەندامی دەستەی کارگێریی یانەی دهۆک بە 964ی وت، “بەهۆی ئەوەی جەماوەری یانەکەمان دروشمیان دژی یانەی کەربەلا وتووە، بۆیە ئەو سزایە دەرچووە، بەڵام ئەم بابەتە هیچ راستیەکی تێدا نییە، بەڵگەمان هەیە کە ئەم بابەتە راست نییە”.

وتیشی، تانە لە بڕیارەکە دەدەین و داوای پێداچونەوە دەکەین، چونکە سزایەکی گەورەیە وهیچ راستییەکی نییە.

هەینی رابردوو لەگەڕی 16 خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی کەربەلای کرد، دهۆک خاوەنی 27 خاڵە و لە ریزبەندی سێیەمە و یانەی کەربەلا خاوەنی 13 خاڵە و لە ریزبەندی 18ی خولەکەدایە.

پێداچونەوە: فەهمی نەبی

یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا

یانەی دهۆک لە یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا