لە هەولێر

رۆژانی هەینی بە تەمای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل مەبن

964+

فەهمی نەبی

قایمقامیەتی هەولێر بڕیاریداوە، لەگەڵ دەستپێکی مانگی ئادار، رۆژانی هەینی پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر دابخرێن و ئەوەی پابەندی بڕیارەکە نەبێت بڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر بە 964ی وت، لە 1.3.2024 بۆ ماوەی دوو مانگ هەتا 1.5.2024 پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەولێر رۆژانی هەینی دادەخرێن.

ئەوەشی وت، ئەم بڕیارە لەسەر داوای ئەنجومەنی پێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بووە، بۆ رێکخستنەوەی کارەکانیان و هاوکات بۆ رێکخستنی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی ناوچەکەیە، بڕیارەکە بەجۆرێکە ئەوەی پابەند نەبێت بڕی ملیۆنێک دینار سزا دەدرێت.

لەبارەی رێکاری نوێیەکان، قایمقامی هەولێر دەڵێت، لە مانگی رەمەزان بەرۆژ پێشانگەکان دادەخرێن و دوای رۆژوو شکاندن دەکرێنەوە.

پپێشانگەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکەونە شەقامی 100 مەتری هەولێر.

لە پێشانگای هەولێر 10 ئۆتۆمبێلی 400 هەزار دۆلاری فرۆشراو...

لە پێشانگای هەولێر 10 ئۆتۆمبێلی 400 هەزار دۆلاری فرۆشراون