"لایه‌كی بیناكه‌ى رووخاوه‌"

كتێبخانه‌كه‌ى خه‌بات دواى نۆژه‌نكردنەوە فراوانیش ده‌كرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پلانێك هه‌یه‌ كتێبخانه‌كه‌ى قه‌زاى خه‌بات له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى، فراوانتر بكرێت و  كتێب و سه‌رچاوه‌ى زیاتریش بۆ دابین بكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێر له‌گه‌ڵ قایمقامى قه‌زاى خه‌بات ئه‌م بابه‌ته‌یان تاووتوێكردووه‌ و ده‌ڵێن، ده‌بوایه‌ به‌ر له‌ هاتنى ساڵى نوێ ئه‌م كاره‌ بۆ خه‌بات كرابا، به‌ڵام به‌هۆى بوونى كێشه‌ له‌ نووسراوه‌كاندا پلانى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى راگیرا.

ناز فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، به‌ڕێوه‌به‌رى كتێبخانه‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێر، به‌ 964ـى وت، كتێبخانه‌كه‌ى خه‌بات له‌ بینایه‌كە لایه‌كی رووخاوه‌ بۆیه‌ له‌گه‌ڵ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پێویستى به‌ فراوانكردنیش هه‌یه‌.

وتیشی “به‌پێی ده‌رخسته‌ى پلانه‌كه‌مان له‌داهاتوودا هۆڵى تایبه‌ت بۆ كتێب خوێندنه‌وه‌ و كۆڕ و سمینار له‌و كتێبخانه‌یه‌ دروست ده‌كرێت و  سه‌رچاوه‌ى زیاتری كتێبیشیان پێده‌ده‌ین”.

له‌ سنوورى كتێبخانه‌ گشتییه‌كانى هه‌ولێر 22 كتێبخانه‌ هه‌ن كه‌ مه‌خمور و كۆیه‌ و هه‌ریریش ده‌گرێته‌وه‌، ناز ده‌ڵێت، له‌ناو هه‌موو ئه‌و كتێبخانانه‌ماندا كتێبخانه‌كانى خه‌بات و به‌حركه‌ له‌رووى بینا و گرنگیپێدانه‌وه‌، خراپترینیانن.

كتێبخانه‌كه‌ى سه‌عدوڵا په‌رۆش پێشكه‌شی كتێبخانه‌ى...

كتێبخانه‌كه‌ى سه‌عدوڵا په‌رۆش پێشكه‌شی كتێبخانه‌ى گشتیى هه‌ولێر كرا